ئارێز ئه‌حمه‌د. به پێی راپۆرتی بی بی سی ئه‌و منداڵانه كه شیر و ماست و په‌نیر له به‌رنامه‌ی خۆراكی رۆژانه‌یاندایه، له‌به‌رامبه‌ر منداڵانیتر ته‌مه‌ن درێژتر ده‌بن.له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پسپۆران كه له‌سه‌ر 4 هه‌زار و 374 منداڵ ئه‌نجام دراوه، ئه‌و منداڵانه كه له به‌رنامه‌ی خۆراكیاندا شیره‌مه‌نی هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك جه‌ڵته‌ی دڵ به‌هێزترن و كه‌متر توشی ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌بن و ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ته‌مه‌ن درێژی.خواردنی رۆژانه 400 میلی گرام كه‌لسیۆم كه له ناو نیو شیردا هه‌یه، ته‌ندروستی مرۆڤ گه‌ره‌نتی ده‌كا و شیر وه‌ك به‌سوودترین خواردنه‌وه پاش ئاو.هه‌روه‌ها خواردنی شیره‌مه‌نی ئیسکی مرۆڤ به‌هێز ده‌كا و له كاتی گه‌شه‌کردنی جه‌سته‌ی منداڵان، ده‌بێ له به‌رنامه‌ی خۆراكی رۆژانه‌یه‌ندا 200 میلی گرام شیر و پیاڵه‌یه‌ك ماست و و په‌نیر ببێ تا كه‌لسیۆمی جه‌سته‌یان دابین بكرێ
Thursday 13 August 2009
Tuesday 28 July 2009
کۆدی جینه‌کانی مانگا هه‌مووی دۆزرایه‌وه
واشنتۆن- زاناکان توانیان کۆدی جینه‌کانی مانگا به ته‌واوه‌تی
ئه‌مه‌ش ئیستفاده‌ی هه‌یه بۆ باشتر کردنی گۆشتی مانگاکه وه به‌روبومی شیر به شێوازی مه‌به‌ست. ئه‌مه‌ش ڕۆژی پێنج شه‌مه بڵاو کرایه‌وه له گۆڤاری زانستی
نزیکه‌ی 100 زانا له 25 ووڵات نزیکه‌ی 6 ساڵ کاریان کردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی 22000 جین। 80% ئه‌و جینانه‌ش به‌ته‌واوه‌تی له جینی مرۆڤ ده‌چێت..........سه‌رچاوه
व्व्व.zanst.info
ڕۆبۆت پێش زاناکان ده‌که‌وێت
زاناکان پێسدرانه‌وه له‌لایه‌ن ڕۆبۆته‌وه، ڕۆبۆتێکی به‌ریتانی به‌ناوی ئاده‌م جینێکی دۆزی یه‌وه، ئه‌م جینه‌ش زاناکان له ساڵانی شه‌سته‌کانه‌وه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.به ووته‌ی زانایانی به‌ریتانی له‌مه‌ودوا ڕۆبۆت هیوایه‌کی تازه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی.پڕۆفێسۆر ڕه‌وس کینگ که ئه‌م که سه‌رپه‌رشتی ئه‌م که‌شفه ده‌کات، له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ز تایمس باسی له‌وه کرد که ڕۆبۆتی وه‌ک ئاده‌م وه جێگره‌که‌ی ئه‌یڤا زۆر گرنگن بۆ داهاتوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی وه‌ک مه‌لاریا وه بیلهازیا وه که‌ڕو
جینه‌کان
که‌شفکه‌رانی دانیشگای ابره‌ستوایس سۆفت وێرێکیان دروست کردوه که ڕۆبۆته‌کان بێجگه له کاری ئه‌تۆماتیکی ده‌شتوانێت بگه‌ڕێت به دوای جین ی تایبه‌تددا، پڕۆفێسۆر کینگ له‌وباوه‌ڕه‌دایه که ده‌بێت مرۆڤ و ڕۆبۆت پێکه‌وه کار بکه‌ن
توێكڵى ترێ مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ى په‌نكرياس ده‌پارێزێت
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ له واشنتۆن ده‌ريخستوه كه ئه‌و توخمانه‌ى دژه ئۆكسانن له توێكڵى ترێ دا له تواناياندايه ئه‌و خانانه بكوژێن كه‌به‌رپرسن له توش بوونى مرۆڤ به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه , زانايان ئه‌وه‌شيان ڕونكرده‌وه كه ئه‌م توخمانه واله خانه نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن كه هه‌ستيار بن به‌رامبه‌ر تيشكه‌كان زوو له ناووبچن , ئه‌وخانه‌شى كه نه‌خۆش نين به‌هێزتر بن ئه‌م توێژينه‌وه‌يه دكتۆر (بۆڵ ئه‌وكيونييف) له زانكۆى (روشستر) بڵاويكرده‌وه . سه‌رچاوه .. محيط ..... زانست
کۆتر ده‌توانێت جیاوازی نێوان نیگاری جوان و ناشرین بکات
زانایانی یابان له دانیشگای کیۆ چه‌ند نیگارێکیان کۆکرده‌وه که له لایه‌ن منداڵانی قوتابخانه‌کانه‌وه
ئه‌م نیگارانه یه‌ک مانگ نیشانی چه‌ند کۆترێکیان دابوو هه‌موو ڕؤژێک
ئه‌م نیگارانه یه‌ک مانگ نیشانی چه‌ند کۆترێکیان دابوو هه‌موو ڕؤژێک
چه‌ند که‌سانێک له باوکان و دایکان له‌گه‌ڵ مامۆستایان و که‌سانی شاره‌زا له بواری نیگاردا، چه‌ند تابلۆیه‌کی نیگاریان جودا کرده‌وه ، به تابلۆی باش له‌گه‌ڵ تابلۆی
هه‌موو ڕۆژێک ئه‌م تابلۆیانه نیشانی ئه‌م کۆترانه ده‌دران، ئه‌گه‌ر کۆتره‌که به ده‌نوکی ئیشاره‌تی بدایه به تابلۆی باش ئه‌وا خواردنیان ده‌دایه। ئه‌گه‌ر ئیشاره‌تی بدایه به تابلۆی خراپ(ناشرین) ئه‌وا هیچیان نه‌ده‌دایه‌چه‌ند تابلۆیه‌کیان بۆ یه‌که‌م جار نیشانی کۆتره‌کان درابون ده‌رکه‌وت ئه‌و تابلۆیانه‌ی که مرۆڤه‌کان هه‌ڵیان بژاردوه به تابلۆی جوان، هه‌مان تابلۆش له لایه‌ن کۆتره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌بژیردرانه‌وه
هه‌موو ڕۆژێک ئه‌م تابلۆیانه نیشانی ئه‌م کۆترانه ده‌دران، ئه‌گه‌ر کۆتره‌که به ده‌نوکی ئیشاره‌تی بدایه به تابلۆی باش ئه‌وا خواردنیان ده‌دایه। ئه‌گه‌ر ئیشاره‌تی بدایه به تابلۆی خراپ(ناشرین) ئه‌وا هیچیان نه‌ده‌دایه‌چه‌ند تابلۆیه‌کیان بۆ یه‌که‌م جار نیشانی کۆتره‌کان درابون ده‌رکه‌وت ئه‌و تابلۆیانه‌ی که مرۆڤه‌کان هه‌ڵیان بژاردوه به تابلۆی جوان، هه‌مان تابلۆش له لایه‌ن کۆتره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌بژیردرانه‌وه
Monday 27 July 2009
نه‌خۆشیه‌کانی پێست
زیپکه؛
نه‌خۆشیه‌کی پێستیه، دروست ده‌بێت به هۆی گۆڕانکاری له چه‌روریه ڕژێنه‌کانی پێست، له‌وانه‌شه به هۆی هه‌وکردنه‌وه دروست بووبێت
زیپکه زۆر له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا ڕووده‌دات، که تووشی زیاتر له 85% هه‌رزه‌کاران ده‌بێت، زۆربه‌ی جار به‌رده‌وام ده‌بێت له ته‌مه‌نی پاش هه‌رزه‌کاریدا.زۆربه‌ی جار له ده‌م و چاو و سه‌روی مل به‌دیار ده‌که‌ون، به‌ڵام له‌وانه‌یه له سینگ و پشت و شانه‌کانیش به دیاربکه‌ون. بۆچی زیپکه دروست ده‌بێت؟هۆیه سه‌ره‌تایه‌کانخۆراک پاک و خاوینیئایه زیپکه‌ی هه‌رزه‌کاری چاره‌سه‌ری هه‌یه؟بۆچی زیپکه دروست ده‌بێت؟ هۆیه سه‌ره‌تایه‌کان؛تاکو ئێستا به ته‌واوی نه‌زاندراوه بۆچی هه‌ندێ که‌س تووشی زیپکه ده‌بن و هه‌ندێکی تر تووشن نابن، له‌وانه‌یه هۆیه‌کی بۆماوه بێت. چه‌ندین هۆکار په‌یوه‌ندیان به زیپکه‌وه هه‌یه، له‌ونه؛ بۆماوه؛ که که‌سێک له خیزانێک تووشی زیپکه ده‌بێت، زۆربه‌ی جار له هه‌مان خێزان که‌سی تر هه‌یه که تووشی زیپکه بووه،. چاڵاکی هۆرمۆنی؛ له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا ، چاڵاکی هۆرمۆنی ئه‌ندروجین له کوڕان زیاد ده‌بێت، که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕژێنه چه‌وریه‌کان له پێستدا گه‌وره‌ببن و زیاتری ماددی چه‌وری بڕێژن. هه‌وکردن چه‌وریه ڕژێنه‌کان؛ خه‌مۆکی؛ که ده‌بێته هۆی زیاد ده‌ردانی هۆرمۆنه‌کان، هه‌رچه‌نده تاقیکردنه‌وه نوێیه‌کان ده‌ڵێن که خه‌مۆکی نابێته هۆی دروست بوونی زیپکه. ده‌رمان؛ هه‌نێکی ده‌رمانی هه‌ن که ده‌بێته هۆی دروست بوونی زیپکه. ئه‌نه‌بۆلیک ستیرۆید خۆراک؛+ شیر؛ له لێکۆلێنه‌وه‌یه‌کی تازه‌دا، که له‌سه‌ر 47335 ئافره‌ت ئه‌نجامدرا، ده‌رکه‌وت په‌یوه‌ندیه‌کی به‌تین هه‌یه له‌نێوان ده‌رکه‌وتنی زیپکه و خوارده‌نه‌وه‌ی شیر. لێکۆلینه‌وه‌که وای ده‌رخست که په‌یوه‌ندیکه له وانه‌ی به هۆی ئه‌و هۆرمۆنانه‌وه بێت که له شیری چێڵدا هه‌یه. که‌واته په‌یوه‌ندی هه‌یه له نێوان شیر و زیپکه، به‌ڵام هۆی ته‌واو نه‌زانراوه.+ زۆری شه‌کر و کاربۆهایدرات له خواردندا؛ خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی که ڕێژه‌ی شه‌کر تیایاندا زۆره ده‌بنه هۆی ده‌رکه‌وتنی زیپکه.+که‌می ڤیتامین A و E؛ ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕێژه‌ی ڤیتامینی A و E که‌مه له‌خوێندا ڕوودانی زیپکه لێیاندا زیاتره، به‌گوێره‌ی چه‌ند لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک. پاک و خاوێنی؛دروست بوونی چه‌وری له پیستدا به هۆی چه‌وریه ڕژێنه‌کانه‌وه ده‌بێته هۆی گیرانی ده‌رچه‌ی چه‌وریه ڕژێنه‌کان ئه‌گه‌ر زوو زوو پێست نه‌شۆردرێت و پاک نه‌کرێته‌وه له چه‌وری ده‌ردراو.زیپکه‌ی هه‌رزه‌کاری چاره‌سه‌ری هه‌یه؟ئێستا تۆ هۆیه‌کانی دروست بوونت زانی، ده‌توانی سه‌ره‌تا خۆت بپارێزی به خۆ دوورگرتن له خواردنی شه‌کری زۆر و پاک ڕاگرتن ...هتر.به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیت زیپکه‌کان به‌ره‌و خراپی ده‌ڕۆن، ئه‌وا پێوسته له‌سه‌رت سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌کانی پێست بکه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری گونجاو.زۆر ده‌رمان به‌کارده‌هێندرێت له چاره‌سه‌ری زیپکه‌دا، به‌ڵام زۆربه‌یان کاریگه‌ریه‌کی ته‌واوی زانستیان نیه!. به گشتی ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی که زۆر سه‌رکه‌وتوون، ئه‌نجامێکی که‌م نیشانده‌ده‌ن له 2 هه‌فته‌ی یه‌که‌مدا، که پێوسته بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به‌کار بهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ته‌واوی هه‌بێت.زۆربه‌ی دره‌مانه‌کان به‌شێوه‌ی مه‌رهه‌من که کاریگه‌رن له دژی هه‌وکردن
دڵی کچێک چاک ده‌بێته‌وه دوای 10 ساڵ له چاندنی دڵێکی تر بۆی
زانایانی به‌ریتانی خانه‌ی تۆ‌و "خانه‌ی نێرینه"ی ده‌ستکرد، دروست ده‌که‌ن
زانایان ده‌ڵێن توانیان خانه‌ی تۆ‌و "خانه‌ی نێرینه"ی ده‌ستکرد دروست بکه‌ن به به‌کارهێنانی خانه‌ی لاسکدارپێنج لێکۆڵینه‌وه‌که له‌لایه‌ن لێکۆڵه‌ره‌وانی ئینگلیزی به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا له زانکۆی نیوکاسڵ و په‌یمانگای خانه‌ی لاسکدار‌ی نۆڕث ئیست ئینگلاند
تیمه‌که له به‌ریتانیا هه‌ستان به به‌کارهێانانی خانه‌ی لاسکدار که له‌و هێله‌که‌ی پێتراوه ماوانه وه‌رده‌گیردرێت دوای کرداری پیتاندنی هێلکه له ده‌ره‌وه‌ی منداڵدانهه‌روه‌ها زانایان ئه‌مه‌یان وت که ده‌کرێت ئه‌م ڕێگایه به‌کاربهێندرێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌زۆکی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، به‌ڵام ئه‌مه‌شیان دووپات کرده‌وه که ڕێگاکه به‌لایه‌نی که‌م 5 ساڵی تری ده‌وێت پێش ئه‌وه‌ی بڕیاربدرێت که به
هه‌واڵه‌که له گۆڤاری ستیم سێڵ و په‌ره‌پێدان بڵاو کرایه‌وه
ده‌رچوونی تۆ‌و به زووی
پیاوان جاروبار له کاتی جووتبوونی جنسی زووتر تۆویه‌کانیان ده‌رده‌چێت له‌وه‌ی له باری ئاسایی خۆیان یاخود زووتر له‌و کاته‌ی که هاوڕێیه‌کانیان "خێزانه‌کانیان" حه‌ز ده‌که‌ن "مانایی ئه‌وه‌یه پیاو زوو هه‌ست به تام چێژی جنسی ده‌کات، زووتر له‌و ئافره‌ته‌ی که له‌گه‌ڵی جنس ده‌کات". ئه‌گه‌ر جاروبار ئه‌م باره ڕوویدا، ئه‌وا جێگایی مه‌ترسی نیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێک به به‌رده‌وامی ئه‌م باره‌ی هه‌بوو"هه‌ست کردن به تام و چیژی جنسی زووتر له‌و ئافره‌ته‌ی که جنسی له‌گه‌ڵ ده‌کات، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌رچوونی تۆووی پیاو پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به جنس کردن بکرێت یاخود که‌مێک دوای ده‌ست به جنسکردن به شێوه‌یه‌ک ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌گه‌ڵی جنس ده‌کات هیج یاخود ته‌واو تام وه‌رناگرێت له جنس کردن" ئه‌و کات پێی ده‌وترێت ده‌رچوونی تۆوو به زوویی.
ده‌رچوونی تۆ‌و به زوویی کێشه‌یه‌کی جنسی باوه، له وانه‌یه هه‌ر یه‌ک له سێ پیاو تووشی ئه‌م باره ببێت هه‌ندێک جار.
هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆکاری ده‌روونی و ئه‌ندامی. هه‌رچه‌نده زۆرێک له پیاوان هه‌ست به شه‌رم ده‌که‌ن بۆ قسه کردن له‌سه‌ر ئه‌م باسه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ده‌رچوونی تۆ‌و به زووی کێشه‌یه‌کی باوه و چاره‌سه‌ریشی هه‌یه.
نیشانه‌کانی؛
نیشانه‌ی سه‌رتایی ده‌چوونی تۆوو به‌زوویی بریتیه له ده‌چوونی تۆوویی پیاو پێش ئه‌و کاته‌ی که هه‌ردووکه‌س "پیاوه‌که و ئافره‌ته‌که" حه‌ز بکه‌ن به هاتنی، که ده‌بێته هۆی په‌رێشان و دڵه ڕاوكێ. ئه‌م کێشه له‌وانیه له هه‌موو شێوازێکی جنسی ڕووبدات، بگره له کاتی ڕووته‌په‌ڕیش "ده‌ست په‌ڕ".
پزیشکان ده‌رچوونی تۆوو دابه‌ش ده‌که‌ن بۆ "سه‌رتایی؛ به درێژایی ته‌مه‌ن" یاخود "دووه‌می؛ که‌سه‌که دوای ماوه‌یه‌ک له باری ئاسایی ده‌رچوون، تووشی باری ده‌رچوونی زوویی ده‌بێت
به گوێره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پزیشکی جنسی، ده‌رچوونی تۆویی به‌درێژایی ته‌مه‌ن "سه‌ره‌تایی" ده‌ناسرێته‌وه ئه‌گه‌ر؛
ده‌رچوونی تۆ‌و ڕوویدا هه‌رده‌م یاخود به نزیکه‌یی هه‌رده‌م له یه‌ک خوله‌ک یاخود که‌متر له‌و کاته‌ی ده‌خایه‌نێت له تێڕاکردنی ئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت.
نه‌توانین له دواخستنی ده‌رچوونی تۆ‌و له هه‌موو یاخود له نزیکه‌ی هه‌موو تێڕاکردنه‌کانی ئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت
ده‌رئه‌نجامی خراپی که‌سی، وه‌ک دڵه‌ڕاوکێ و بی هیوابوون یاخود خۆ به‌دورگرتن له تێکه‌ڵاوی جنسی
هه‌رچی ده‌رچوونی تۆوی جۆری "دووه‌می" به‌وه ده‌ناسرێته‌وه؛ به‌به‌ردوام ده‌رچوونی تۆ‌و به زوویی یاخود دوای بزواندنێکی که‌م یاخود دوای که‌مێک له تێڕاکردن. هۆیه‌که‌ی زیاتر بریتیه له په‌رێشان بوون و هه‌بوونی کێشه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌یه
هۆکاره‌کانی؛
هه‌رچه‌نده هۆکاری سه‌ره‌کی به‌ته‌واوی نه‌زاندروه، به‌ڵام هه‌ندیک هۆکار هه‌ن له‌وانیه به‌رپرس بن؛
هۆکاری ده‌روون
په‌ستانی ده‌روونی
له‌کارکه‌وتنی ئه‌ندامی زاوزێ
کێشه له په‌یوه‌ندی
کێشه‌ی بایۆلۆجی؛ هۆڕمۆنی، کیمایی ده‌ماغ، هۆڕمۆنی ده‌رقی، بۆماوه
که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟
سه‌ردانی پزیشک بکه ئه‌و کاته‌ی تۆ هه‌ست به ده‌رچوونی تۆ‌و ده‌که‌یت له زۆربه‌ی جووت بوونه جنسیه‌کانت، زووتر له‌و کاته‌ی که تۆ یاخود که‌سی به‌رامبه‌رت حه‌ز ده‌کات
نه‌خۆشی شه‌کره‌و چه‌ند نیشانه‌یه‌ک
نیشانه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره به‌زۆری ورده، لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک ده‌خرێته ڕوو که که‌ی ڕاوێژی پزیشک بکرێت.
نیشانه زووه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره زۆر ورده یاخود وا پێده‌چێت بێ زیان بێت. له‌وانه‌یه نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک یاخود چه‌ند ساڵێک به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌کت لێ به‌دیار بکه‌وێت. به‌ڵام ئه‌مه مانایی ئه‌وه نییه که‌تۆ خه‌مبار بیت، تێگه‌یشتن له نیشانه شیاوه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره ده‌توانێت به‌ره‌و ده‌ستنیشانکردنێکی زوویی نه‌خۆشی شه‌کره‌ت ببات و ژیانێکی ته‌ندروستتر هه‌بێت. ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد به هه‌ریه‌ک له‌م نیشانانه‌ی خواره، کت و پڕ سه‌ردانی پزیشک بکه:
تێنوبوونێکی زۆر سه‌خت یاخود میزکردنێکی ئێجگار زۆر؛ زۆر تێنوو بوون یاخود زۆر میز کردن نیشانه کلاسیکه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره‌ن
نیشانه زووه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره زۆر ورده یاخود وا پێده‌چێت بێ زیان بێت. له‌وانه‌یه نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک یاخود چه‌ند ساڵێک به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌کت لێ به‌دیار بکه‌وێت. به‌ڵام ئه‌مه مانایی ئه‌وه نییه که‌تۆ خه‌مبار بیت، تێگه‌یشتن له نیشانه شیاوه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره ده‌توانێت به‌ره‌و ده‌ستنیشانکردنێکی زوویی نه‌خۆشی شه‌کره‌ت ببات و ژیانێکی ته‌ندروستتر هه‌بێت. ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد به هه‌ریه‌ک له‌م نیشانانه‌ی خواره، کت و پڕ سه‌ردانی پزیشک بکه:
تێنوبوونێکی زۆر سه‌خت یاخود میزکردنێکی ئێجگار زۆر؛ زۆر تێنوو بوون یاخود زۆر میز کردن نیشانه کلاسیکه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره‌ن
هه‌ست کردن به ماندوویی و شه‌که‌تی
دابه‌زینی کێش
ڕه‌شکه‌و پێشکه‌یی له بینین
ساڕ‌ێژ بوونی برین به دره‌نگی، یاخود زۆر نه‌خۆش که‌وتن "بۆ نموونه هه‌ڵامه‌ت و هه‌وکردن
هه‌ست کردن به مێرووله‌کردنی ده‌ست و قاچه‌کان
سوور هه‌ڵگه‌ڕان و هه‌ڵئاوسان و به‌ئازاری پوکی ددانه‌کان
تێ بی نی؛ هه‌رکاتێک هه‌ستت کرد به یه‌کێک له نیشانه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره به زووی سه‌ردانی پزیشک بکه، هه‌رچه‌ند زووتر ده‌ستنیشان بکرێیت ئه‌وه‌نده زووتر چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گریت
دابه‌زینی کێش
ڕه‌شکه‌و پێشکه‌یی له بینین
ساڕ‌ێژ بوونی برین به دره‌نگی، یاخود زۆر نه‌خۆش که‌وتن "بۆ نموونه هه‌ڵامه‌ت و هه‌وکردن
هه‌ست کردن به مێرووله‌کردنی ده‌ست و قاچه‌کان
سوور هه‌ڵگه‌ڕان و هه‌ڵئاوسان و به‌ئازاری پوکی ددانه‌کان
تێ بی نی؛ هه‌رکاتێک هه‌ستت کرد به یه‌کێک له نیشانه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره به زووی سه‌ردانی پزیشک بکه، هه‌رچه‌ند زووتر ده‌ستنیشان بکرێیت ئه‌وه‌نده زووتر چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گریت
Thursday 23 July 2009
کیبۆردی کۆمپیوته‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌خاته مه‌ترسی
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانی زانستی كه له سه‌ر ته‌ندروسته (پیت چنین)(تایپیست) كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر ترین ئیشوو كاریان به كۆمپیوته‌ر و لاپتۆپه بڵاویكرده‌وه كه پیسترین شوێن له دوای ئاوده‌ست كیبۆردی كۆمپیوته‌ره!!!!پێتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌م توێژینه‌ه‌وه‌یه زانستیه كه تاقیكردنه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر كراوه ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی توێزینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كه نێوان دوگمه‌كانی كیبۆرد بۆ په‌ره‌سه‌ندنی گه‌شه‌ی میكرۆب و ڤایرۆس و به‌كتریاكان شوێنیكی باشه।هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن بۆ به‌رگری له ڤایرۆس و ئه‌و به‌كترییانه‌ی كه له ناو كیبۆردا هه‌ن ,ده‌بێت هه‌فته‌ی جارێك كیبۆرد خاوێن بكریته‌وه,به تایبه‌تی ئه‌و كیبۆرده‌ی كه یان چه‌ند كه‌سێك كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن,ده‌بێت دوای ئیش‌و كاره‌كانمان به ئاو و سابون ده‌ستمان بشۆین تاوه‌كو له مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی گواستراوه له ڕێگه‌ی كیبۆرده‌وه ڕزگار بین.....سه‌رچاوه سایتی هیوا
http://www.hiwakurd.org/
http://www.hiwakurd.org/
Friday 17 July 2009
توێژینه‌وه: گریان ده‌بێته هۆى پاككردنه‌وه‌ى چاوو پارێزگارى كردن له ته‌ندروستى ده‌روونى و سۆزدارى
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مریكى ئه‌وه‌ى به‌ده‌رخستووه كه گریانى پیاوان و ئافره‌تان ده‌بێته هۆى پاككردنه‌وه‌ى چاوو پارێزگارى ته‌ندروستى له ته‌ندروستى ده‌روونى و سۆزدارى. ئاژانسى هه‌واڵى فارس ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه هانى پیاوان و ئافره‌تان ده‌دات كه ناوه ناوه بگرین بۆ ئه‌وه‌ى چاویان پاك ببێته‌وه. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌شى به‌وه‌داوه كه‌هه‌ر كاتێك پیاوان و ئافره‌تان تووشى رِووداوێكى ناخۆش بوون گریان و فرمێسك زۆر سوودى ته‌ندروستى بۆیان هه‌یه و ده‌شبێته هۆى هێوربوونه‌وه‌ى لایه‌نى ته‌ندروستى دووربوون له‌هه‌ندێك نه‌خۆشى وه‌كو هه‌وكردنى گه‌ده‌كان و به‌رز بوونه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆه خوێن. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌شى به‌ده‌رخستووه كه فرمێسك جۆرێك له‌هۆرمۆنى تێدایه كه‌له چاو ده‌رده‌چێت ده‌بێته هۆى ئارام بوونه‌وه‌ى لایه‌نى ده‌روونى
شه‌ربه‌تی سێ‌و ده‌ماره‌كان به‌هێز ده‌كات
له یه‌كێك له توێژینه‌وه زانستیه نوێكان ده‌ریخستووه ، شه‌ربه‌تی سێ‌و ده‌ماره‌كان ئارام و به‌هێزتریان ده‌كات ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی ڕۆماتیزم و جگه‌ر.له توێژینه‌وه‌كه هاتووه تۆی سێ‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله و به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ده‌كات ،له هه‌مانكاتدا ڕێگره له به‌رده‌م ئه‌و په‌شێویانه‌ی به سه‌ر دڵ و پێستدا دێت،چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له توخمی فسفۆری تێدایه.توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشووتر ڕونیكردوه‌ته‌وه كه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی سێ‌و به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه و به‌رده‌وام یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی ڕه‌بۆ به تایبه‌تی له لایه‌ن منداڵه‌وه...ماڵپه‌ری گوڵ جین
ســـــــــــــــیر
له‌ماوه‌ی جه‌نگی یه‌که‌م ودووه‌می جیهانیداوپێشتریش، پێش ئه‌وه‌ی که دژه‌به‌کتریاکان له‌به‌ر ده‌ست بن سیر به‌ارده‌هات وه‌ك پاک که‌ره‌وه‌ی برین
سوده‌کانی سیر
یه‌که‌م/ که‌مردنه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ
دووه‌م/ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی کۆلیسترۆلی به‌رزوبه‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی کۆلیسترۆلی سوود به‌خش ، ئه‌مه‌ش به‌یارمه‌تی ماده‌یه‌کی سه‌ره‌کی که‌له سیردا هه‌یه و،ئه‌م ماده‌یه به‌گه‌رمکردن له سیردا به‌رهه‌م هاتوه ، هه‌روه‌ها سیر ده‌وڵه‌مه‌نده به فۆسفۆر‌و کالیسیۆم.
سێیه‌م/ په‌ستانی خوێن نزم ده‌کاته‌وه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که سیر دژه مردن که‌م ده‌کاته‌وه له نێوئه‌وکه‌سانه‌ی که‌نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه.
چواره‌م/ چاره‌سه‌ری شێر په‌نجه کراوه به سیر
پێنجه‌م/ به‌ردی گورچیله ده‌توێنیته‌وه
شه‌شه‌م/ چاره‌سه‌ری سه‌ر ڕوتانه‌وه‌و هه‌ڵوه‌رین ده‌کات
حه‌وته‌م/ پوك به‌هێزده‌کات و ددان جێگیرده‌کات
زیانه‌کانی سیر
سیر ده‌بێته هۆی ده‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵێك نیشانه و ئاسه‌واری نێگه تیڤی سووك، لێره‌دا ئاماژه ده‌که‌ین به‌هه‌ندێك له‌و ئاسه‌واره خراپانه‌ی له به‌کارهێنانه‌وه درووست ده‌بن
یه‌که‌م/ سکچون
دووه‌م/ باکردن
سێیه‌م/ ئازاری گه‌ده
چواره‌م/ سه‌رئێشه
پێنجه‌م/ دڵ کزێ
شه‌شه‌م/ هیلنج دان
حه‌وته‌م/ بۆن ناخۆشی ده‌م
هه‌شته‌م/ بێ خه‌وی
نۆیه‌م/ زیاد بوونی لێدانی دڵ
ده‌یه‌م/ ڕشانه‌وه
یازده‌یه‌م/ هه‌ستیاری پێست
نۆكیا مۆبایلێك به‌رهه‌م دێنێت كه خۆی خۆی شه‌حن ده‌كاته‌وه
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی یاهوو نیوز، كۆمپانیای نۆكیا سه‌رگه‌رمی تاقی كردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی جۆرێكی نوێی مۆبایله، كه به‌بێ به‌ستنی سه‌رچاوه‌ی كاره‌با و ئامێری بارگاوی كردن، سوود له شه‌پۆله رادیۆییه‌كانی ده‌وربه‌ر ده‌بینێت، بۆ خۆ شه‌حنكردنه‌وه।ئه‌و جۆره نوێیه‌ی مۆبایل كه بڕیاره له‌ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوودا بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه، به شۆڕشێك داده‌نرێت بۆ ئاسانكردنی هاتووچۆ و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی به‌رده‌وامی وزه له‌مۆبایل و لاپ‌تۆپ و ئامێره كاره‌باییه‌كانی دیكه‌دا....سه‌رچاوه مه‌کۆی ملازم
داهێنانێکی تازه‌ی ته‌کنه لۆژیا
شێوە سە یرەكانی بەكارهاتوو لە بواری تەكنۆلۆژیا لەگەڵ هە ر بەرهە مێكی تازەی جێگەی سەرسوڕمانی مرۆڤ دەبێت، بە جۆرێك دەتوانن كەرەستە كانی بەرهەم هاتوو لەسەر كەرەستە ی دیكە لاسایی دەكرێتەوە لە شێوە و پێكهاتەكانی، چەندین شێوەی سەیری ئامێری مۆبایلمان بینیوە، هەر یەكە ناو و شێوەیەكی تایبەتی هەیە، بەڵام چی دەبێت ئەگەر مۆبایل لە شێوەی دەسكی دەرگا بەرهەم بهێنرێت ! ئەوەی دەیبینن بریتییە لە ئامێری مۆبایل، ئەگەر تەلەفۆنت بۆ هات دەتوانیت دەسكەكە بسوڕێنیت بۆ ئەوەی وەڵامی بدەیتەوە، وەكو دەبینن چۆن ژمارەكانی لەسەر پێشەوەی نووسراوە و دەتوانرێت لەسەر دەرگا دابنرێت، شاشەی مۆبایلەكە دەكەوێتە پشتەوەی ژمارەكان، ئەمەش بۆ ئەوەی كەس هەست نەكات و نەزانێت ئامێری مۆبایله...سه‌رچاوه مه‌کۆی ملازم
خراپیه‌کانی ته‌له‌فیزۆن بۆسه‌ر منداڵ
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه ئیشپێكردنی ته‌له‌فزیۆن له‌ماڵه‌وه به‌به‌رده‌وامی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مێشك‌و قسه‌كردن‌و زیره‌كی منداڵ جێده‌هێڵێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و منداڵه سه‌یریشی نه‌كات، چونكه له كاتی ئیشكردنی ته‌له‌فزیۆندا ژماره‌ی ئه‌و وشانه‌ی كه منداڵ گوێبیستی ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه زۆر كه‌مده‌كات।له‌وباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر دیمیتری خریستاكیس له زانكۆی واشنتن، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند ئیشپێكردنی ته‌له‌فزیۆن ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قسه لای منداڵ‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گرنگی به‌منداڵ ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر گه‌شه مێشك جێده‌هێڵێت।لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه له‌ماوه‌ی كاتژمێرێكدا منداڵ 500 بۆ 1000 وشه‌ی گوێبیست ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا ته‌له‌فزیۆن ئیشی كرد ئه‌وا گوێبیستی ئه‌و ژماره وشه‌یه نابێت।لێكۆڵینه‌وه‌كه رونیشیكردۆته‌وه مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كاتژمێرێكدا 941 وشه به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام له كاتی ئیشكردنی ته‌له‌فزیۆندا ئه‌و ژماره وشه به‌ته‌واوه‌تی ون ده‌بێت.جێی ئاماژه‌یه قسه‌كردن خاڵی سه‌ره‌كی گه‌شه‌كردنی مێشكی منداڵه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌كردنه كه‌مبۆیه‌وه ئه‌وا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی زیره‌كی ئه‌و منداڵه......سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی گوڵ چین
Thursday 16 July 2009
خاوێن کردنه‌وه‌ی ددانه‌کان هزرو بیری مرۆڤ به‌هێز ده‌کات
له ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌دا كه له زانكۆى فیرجینیاى ئه‌مریكى ئه‌نجام دراوه ئاشكرابووه كه خاوێن كردنى ددانه‌كان یارمه‌تیه‌كى چاڵاكه بۆ به‌رگرى كردن له به‌هێزكردنى هزرو بیرى مرۆڤ
دكتۆر ریچارت كروت پسپۆر له نه‌خۆشی پووكانه‌وه ده‌ڵێت" خاوێن كردنه‌وه‌ى ددانه‌كان یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كانى تووشبوون به كێشه‌كانى دڵ و جه‌ڵته‌ى ده‌ماغ و تێكچوونى هزرو بیر ده‌دات . هه‌روه‌ها یارمه‌تى دواخستنى مه‌ترسی خرفاو ده‌دات
توێژه‌ران ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه 23% ئه‌و كه‌سانه‌ى ددانه‌كانیان خاوێن ناكه‌نه‌وه به‌ده‌ست تێكچوون و ڵاوازبوونى هزرو بیره‌وه ده‌نالێنن....سه‌رچاوه ک.تی ڤی
شه‌ربه‌تی لیمۆ جه‌سته له‌مادده ژه‌هراوه‌یه‌کان پاک ده‌کاته‌وه
كۆمه‌لێك له توێژه‌رانى بوارى خۆراكى ڕایانگه‌یاند ڕۆژانه خواردنى لیمۆ سوودێكى گرنگ به ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌ینێت و به‌رگریش له زۆر نه‌خۆشی ترسناك ده‌كات
توێژه‌ران ده‌ڵێن" خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى لیمۆ خوێن پاك ده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تى فڕێدانه‌ده‌ره‌وه‌ى ماده ژه‌هراویه‌كان ده‌دات له‌ناو له‌شدا،هه‌روه‌ها سوودێكى گرنگ به تووشبووانى نه‌خۆشی دڵ ده‌گه‌ینێت ، چونكه ده‌وله‌مه‌نده به پۆتاسیۆم
لیمۆ ماده‌ى كالسیۆمیشی تێدایه كه ئێسكه‌كان به‌هێز ده‌كات ، به‌ڵام فسفۆر هزرو بیرى مرۆڤ چاڵاك ده‌كات ، له‌ڵایه‌كى تره‌وه لیمۆ ماده‌ى كاربۆهیدراتى تێدایه كه ڕۆلێكى چاڵاكى هه‌یه بۆ به‌هێز كردنى دیوارى ڕیشاله‌كانى خوێن به‌ره‌كان
توێژه‌ران ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه ده‌توانرێت لیمۆ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئێش و ئازاره‌كانى له‌ش به‌كاربهێنرێت ، ئه‌ویش به‌دانانى پارچه‌یه‌ك له لیمۆ له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ى له‌ش كه ئازارى تێدایه ، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى كه‌م بوونه‌وه‌ى ئێش وئازاره‌که.......سه‌رچاوه کوردستان تی ڤی
توێژه‌ران ده‌ڵێن" خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى لیمۆ خوێن پاك ده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تى فڕێدانه‌ده‌ره‌وه‌ى ماده ژه‌هراویه‌كان ده‌دات له‌ناو له‌شدا،هه‌روه‌ها سوودێكى گرنگ به تووشبووانى نه‌خۆشی دڵ ده‌گه‌ینێت ، چونكه ده‌وله‌مه‌نده به پۆتاسیۆم
لیمۆ ماده‌ى كالسیۆمیشی تێدایه كه ئێسكه‌كان به‌هێز ده‌كات ، به‌ڵام فسفۆر هزرو بیرى مرۆڤ چاڵاك ده‌كات ، له‌ڵایه‌كى تره‌وه لیمۆ ماده‌ى كاربۆهیدراتى تێدایه كه ڕۆلێكى چاڵاكى هه‌یه بۆ به‌هێز كردنى دیوارى ڕیشاله‌كانى خوێن به‌ره‌كان
توێژه‌ران ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه ده‌توانرێت لیمۆ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئێش و ئازاره‌كانى له‌ش به‌كاربهێنرێت ، ئه‌ویش به‌دانانى پارچه‌یه‌ك له لیمۆ له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ى له‌ش كه ئازارى تێدایه ، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى كه‌م بوونه‌وه‌ى ئێش وئازاره‌که.......سه‌رچاوه کوردستان تی ڤی
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه‌ی ئه‌مریکی
هێمن محه‌مه‌د ...لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى ئه‌مریكى ئاشكراى كردووه كه نووستنى له‌كاتى نیوه‌ڕودا سوودێكى گرنگ به بوارى ته‌ندروستى منداڵ ده‌گه‌ینێت لێكۆلینه‌وه‌كه ده‌ڵێت" ئه‌و منداڵانه‌ى له‌كاتى پێش نیوه‌ڕویاندا ده‌خه‌ون حاله‌تى ده‌رونیان له ئاستێكى زۆر چاڵاكدا ده‌بێت
توێژه‌ران لێكۆلینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر چه‌ند منداڵێكى ته‌مه‌ن نێوان 4 تا 5 ساڵی ئه‌نجامدا ، وه چاودێرى كاتى نه نووستنیان ده‌كرد له‌كاتى نیوه‌ڕویاندا ، له‌هه‌مان كاتدا چاودێرى بارى ده‌روونى منداله‌كانیشی ده‌كرد .
دواتر توێژه‌ران هه‌ڵسان به پشكنینى كاریگه‌رى نووستنى نیوه‌ڕو له‌سه‌ر 62 منداڵ ، وه 23% منداڵانى به‌شداربووانى لێكۆلینه‌وه‌كه له‌و كاته‌دا نه نووستن . پاشان بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه ئه‌و منداڵانه‌ى له‌كاتى نیوه‌ڕودا خه‌وتوون بارى ده‌روونییان له ئاستێكى زۆر چاڵاكتردا ده‌بێت ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى له‌وكاته‌دا نه خه‌وتوون .
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌كه ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و منداڵانه‌ى له‌كاتى نیوه‌ڕویاندا ده‌خه‌ون ، دوورده‌كه‌ونه‌وه له حاله‌تى قه‌له‌ق و خه‌م و په‌ژاره ........وه‌رگرتنی سه‌ر چاوه کوردستان تی ڤی
توێژه‌ران لێكۆلینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر چه‌ند منداڵێكى ته‌مه‌ن نێوان 4 تا 5 ساڵی ئه‌نجامدا ، وه چاودێرى كاتى نه نووستنیان ده‌كرد له‌كاتى نیوه‌ڕویاندا ، له‌هه‌مان كاتدا چاودێرى بارى ده‌روونى منداله‌كانیشی ده‌كرد .
دواتر توێژه‌ران هه‌ڵسان به پشكنینى كاریگه‌رى نووستنى نیوه‌ڕو له‌سه‌ر 62 منداڵ ، وه 23% منداڵانى به‌شداربووانى لێكۆلینه‌وه‌كه له‌و كاته‌دا نه نووستن . پاشان بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه ئه‌و منداڵانه‌ى له‌كاتى نیوه‌ڕودا خه‌وتوون بارى ده‌روونییان له ئاستێكى زۆر چاڵاكتردا ده‌بێت ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى له‌وكاته‌دا نه خه‌وتوون .
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌كه ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و منداڵانه‌ى له‌كاتى نیوه‌ڕویاندا ده‌خه‌ون ، دوورده‌كه‌ونه‌وه له حاله‌تى قه‌له‌ق و خه‌م و په‌ژاره ........وه‌رگرتنی سه‌ر چاوه کوردستان تی ڤی
مۆبایل له‌ژووری نوستندا وه‌ک وێستگه‌یه‌کی ئه‌تۆمی بچوککراوه وایه
به‌جێهێشتنی ئامێری مۆبایل له ژووری نووستندا ده‌بێته هۆی كه‌مخه‌وی و زیاده‌ڕۆیش له به‌ركارهێنانیدا ده‌بێته هۆی په‌ككه‌وتنی ده‌ماره‌كانی مێشك و لاوازبززنی دڵ. ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه وته‌ی زانای كیمپایی ئه‌ڵمانی (فراید لهایم فولنهورست) له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تیشدا له‌گه‌ڵیدا له میونخ، له‌وه‌دوا كه مانه‌وه‌ی مۆبایل یان هه‌ر ئامێرێكی تری ناردن له ژووری نوستندا ده‌بێته‌هۆی ئه‌وانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسكران كه ئه‌وانیش تێكرا پێكه‌وه ده‌بنه هۆی تێكشكانی ئامێری به‌رگری له له‌شدا. هه‌روه‌ها ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه له‌ره‌له‌ری كار‌و موگناتیسی مۆبایل له تیشكی سینی به‌هێزتره كه به هه‌موو له‌شدا تێپه‌رده‌بێ و به تیشكی (x) ناسراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه وێستگه‌ی به‌هێزكردنی مۆبایل له هێزدا هاوشێوه‌ی تیشكی ده‌رچووه له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بچوك، له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شدا (فولنهورست) دوپاتی كرده‌وه له ئه‌و تیشكانه‌ی مۆبایل به‌رهه‌میان دێنێت له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا (215) جار له خانه‌كانی مۆخ ده‌ده‌ن كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گۆڕانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له له‌شدا به‌رێژه‌ی 4% به‌راورد به‌رێژه‌ی ئاسایی
Wednesday 15 July 2009
نه‌خۆشی بۆتیولیزم
بۆتیولیزم نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه به‌لاَم ترسناكه و ده‌بێته هۆی ئیفلیج بوون و مردن، ئه‌م نه‌خۆشیه به‌هۆی ژه‌هرێكی ده‌ماركوژه‌وه درووست ده‌بێت كه به‌كتریایه‌كی سپۆردار ده‌یرێژێت ،ماوه‌ی مت بوونی ئه‌م په‌كتریای له نێوان (2 بۆ 8) رۆژدایه كه ئه‌ویش وه‌ستاوه له سه‌ر رێژه‌ی به‌كتریاكه له‌ناو ژه‌هره‌كه‌دا،بۆتیولیزمی خۆراكی پاش خواردنی خۆراكێك رووده‌دات كه‌ژه‌هره‌كه‌ی تێدا بێت ، دیارترین سه‌رچاوه‌ش ئه‌و خواردنه‌یه كه له‌ماڵه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناسه‌لامه‌ت ئاماده‌ده‌كرێت و هه‌ڵده‌گیرێت ،بۆتیولیزمی ساوا كاتێ رووده‌دات كه سپۆره‌كانی به‌كتریاكه له‌لایه‌ن منداڵێكی ساواوه ده‌خورێن و له‌ناو گه‌ده‌و ریخۆڵه‌دا ژه‌هره‌كه درووست ده‌كه‌ن،بۆتیۆلیزمی برین كاتێ رووده‌دات كه سپۆره‌كان له‌ناو بریندا گه‌شه ده‌كه‌ن و ژه‌هره‌كه به‌رهه‌م دێنن ، له بۆتیولیزمی خۆراكیدا نیشانه‌كان پاش (6) رۆژ تا (2) هه‌فته له‌خواردنی خۆراكه ژه‌هراوییه‌كه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، نیشانه دیاره‌كانی بریتین له زه‌حمه‌تبوونی قسه‌كردن و بینین وقوتدان،ره‌نگه تووش بوو پێش نیشانه ده‌مارییه‌كان توشی ئازاری گه‌ده‌و رشانه‌وه بێت ،كاتێكیش ژه‌هره‌كه كار له ماسولكه‌كانی هه‌ناسه‌دان ده‌كات ( فه‌له‌ج) ده‌بن و نه‌خۆش له‌هه‌ناسه ده‌كه‌وێ و ده‌مرێ مه‌گه‌ر هه‌ناسه‌دانی میكانیزمی فریای بكه‌وێ ،به‌ر له‌وه‌ی ببێته هۆی مه‌ترسی ته‌واو پێویسته هه‌ر له سه‌ره‌تای تووش بوونه‌وه دژه ژه‌هر بدرێته به‌نه‌خۆشه‌كه.نه‌وا
خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول هۆکاری سه‌ره‌کی مردنه له روسیادا
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی كه له‌روسیا بڵاوكرایه‌وه، خواردنه‌وه كهولییه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نرخیان هه‌رزانه، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ مردنی نزیكه‌ی نیوه‌ی پیاوان و ژنانی رووسیا و پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت په‌له بكات بۆ رێگرتن له‌و دیارده‌یه.ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات كه به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه له رووسیا به تایبه‌ت له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هۆكاری سه‌ره‌كی بووه بۆ مردنی نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 15بۆ 54ساڵیدایه.لێكۆڵینه‌وه‌كه له هه‌ریه‌كه له‌چه‌ند شارێك ئه‌نجامدراوه و ده‌ریخستووه، كه زیادبوونی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و نه‌خۆشییه‌كانی تری جگه‌ر و په‌نكریاس و مردنی تووشبوان، بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و خواردنه‌وانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.تێكڕای مردن له رووسیا و له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 15بۆ 54ساڵیدایه له پیاواندا پێج ئه‌وه‌نده و له ژنانیشدا سێ ئه‌وه‌نده زیاتره له چاو وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌وروپادا. دكتۆر د‌یڤید زاردزه سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی رووسیی به رۆیته‌رزی رایگه‌یاند: هه‌موو ساڵێك یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار هاوڵاتی له رووسیا به هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌وه ده‌مرن. وتیشی: به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه سێیه‌كی ئه‌و رێژه‌یه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و خواردنه‌وه كهولیانه‌وه‌یه
!!!!!به‌کار هێنانی کۆمپیوته‌ری لاپ تۆپ هۆکارێکه بۆ
قوتابییه‌كی به‌شی ئایتی له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانی ئه‌وروپا هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر ساده و ئاسان بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی مه‌زه‌ربۆردی كۆمپیوته‌ر له‌كاتی كاركردندا، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی نیشاندا كه به‌رزی پله‌ی گه‌رمی مه‌زه‌ربۆردی كۆمپیوته‌ر له‌كاتی كاركردندا هاوشێوه‌ی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی ته‌باخی چێشت لێنان و خواردن دروست كردنه‌شایه‌نی باسه هه‌رچه‌نده قوتابییه‌كه ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر مه‌زه‌ربۆردی كۆمپیوته‌ری دیسك تۆپ ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له‌كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ نییه له‌نێوان پله‌ی گه‌رمی مه‌زه‌ربۆردی كۆپمیته‌رێكی دیسك تۆپ له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمی مه‌زه‌ربۆردی كۆمپیوته‌رێكی لاپ‌تۆپ له‌كاتی كاردندا، هه‌ر بۆیه هۆشداریدا به‌سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ كه به‌هیچ جۆرێك تا ده‌توانن لاپتۆپه‌كانیان له‌سه‌ر كۆش و قاچییان دانه‌نێن چونكه ئه‌گه‌ری مه‌ترسی تووشبوونی به‌نه‌زۆكی لێده‌كرێت له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه به‌هۆی ئه‌و پله گه‌رمییه زۆره‌ی كه مه‌زه‌ربۆرد دورستی
تاقی کردنه‌وه زانای ئه‌ڵمانی بۆ هۆکاری قژ سپی بوون
ئه‌نیستیتۆی بایۆفیزیكی ئه‌ڵمانیا هۆكاری سپی بونی قژی مرۆڤی دۆزییه‌وه.د.هاینێز داكه‌ر له‌ئه‌نیستیتۆی بایۆفیزیكی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند:له‌گه‌ڵ پیربونی خانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤدا ماده‌ی پرۆكسیدانی هایدرۆژن دروستده‌بێت كه ره‌نگی قژی مرۆڤ سپی ده‌كات.ئه‌و پزیشكه رایگه‌یاندوه كه دۆزینه‌وه‌كه‌یان ده‌بێته‌ی هۆی رێخۆشكردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك بۆرێگرتن له سپی بونی قژی مرۆڤ.ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه كه ماده‌ی پرۆكسیدانی هایدرۆژن له‌هه‌ندێك به‌رهه‌می پاككردنه‌وه‌دا به‌كارده‌هێنرێت و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سپی بونی پێشوه‌ختی قژی مرۆڤ
کێشه‌ی ژن و مێردایه‌تی تووشی نه‌خۆشی دڵت ده‌کات
گۆڤارێكى به‌ريتانى تۆێژينه‌وه‌ى له‌سه‌ر 9011 كارمه‌ندى ده‌وڵه‌ت كردوه به‌سه‌رپه‌رشتى دكتۆر ( دى فوغلى ) له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا ڕايگه‌ياند كه ئه‌وكه‌سانه‌ى له ژيانى ژن و مێردايه‌تيدا سه‌ركه‌وتوون و كێشه‌ي خێزانيان نيه توشى نه‌خۆشيه‌كانى دڵ نابن به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وانه‌ى كێشه‌ى خێزانيان هه‌يه به‌رێژه‌ى 34% توشى نه‌خۆشيه‌كانى دڵ ده‌بن ئه‌م توێژره‌وانه‌ش ئه‌ويان بڵاوكرده‌وه كه باش‌ترين خۆپاراستن چاره‌سه‌ركردنى كێشه خێزانيه‌كانه تاكو خۆت بپارێزى له سه‌رجه‌م نه‌خۆشيه‌كان به تايبه‌تى نه‌خۆشى دڵ .سه‌رچاوه
دروستکردنی ده‌ماری ده‌ستکرد بۆیه‌که‌م جار
زانيان نزيك بونه‌وه له دروستكردنى يه‌كه‌م ده‌مارى ده‌زوله‌ى ده‌ستكرد دواى ئه‌وه‌ى توانيان له يه‌كێك له خانه‌ى (جزعى) ده‌مارى مولوله‌يان ده‌رهێنا ئه‌م ده‌رهێنانه له تاقيگه‌كانى (په‌يمانگاى ماساشوستس) له ژێرچاودێرى چه‌ند زانايه‌ك به‌رِێوه‌چوو , له‌مه‌شه‌وه زانايان توانيان يه‌كه‌م ده‌مارى ده‌ستكرد مولوله‌يى درووست بكه‌ن كه تواناى هه‌يه خۆێن بگوێزێته‌وه بۆ خانه‌كان , پرِۆفيسۆر (رۆبرت لانجر) رِايگه‌ياند كه هيوايى وايه ئه‌م داهێنانه له داهاتودا بێته چاره‌سه‌رێك بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ ئێستا ئه‌م تاقيگه‌يه سه‌رگه‌رمى تاقيكردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌ماره ده‌ستكردانه‌ن له گيانداران
یه‌ک ملیۆن که‌س له‌خه‌ڵکی هیندستان ساڵانه به جگه‌ره کێشان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
گۆڤارى (نيو ئه‌نجلاند) ى وه‌رزى له ڕ‌اپۆرتێكى تايبه‌تدا بڵاوى كردوه كه ته‌نها له‌يه‌ك ساڵدا (يه‌ك مليۆن) كه‌س له هندستان گيان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌هۆى كێشانى جگه‌ره‌وه له‌كۆى (120) مليۆن كه‌س كه جگه‌ره ده‌كێشن , ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌شى بڵاوكردوه كه جگه‌ره‌كێشه‌كان ئه‌و جۆره جگه‌رانه ده‌كێشن كه پاڵاوته‌ى(فلتريان) نيه تاكو مردنيش ده‌ست له كێشانى هه‌ڵناگرن ئه‌م جۆره جگه‌ره‌كێشانه‌ش مرۆڤ توشى نه‌خۆشيه‌كانى (سيل) ده‌كات ده‌بێته هۆى مردنى هه‌روه‌ها ئه‌م شێوه‌يه‌ش زيانى ڕاسته‌خۆ به بۆريه‌كانى قوڕگ ده‌گه‌يه‌نێت , ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌شى ده‌رخستوه كه‌زۆربه‌ى جگه‌ره‌كێشه‌كان نه‌خۆێنده‌وارن ته‌نها له 2% دا خوێنده‌واريان هه‌يه له‌ته‌مه‌نێكدا وازله كێشانى ده‌هێنن , گۆڤاره‌كه داواى له كۆمپانياكانى دروستكردنى جگه‌ره كردوه كه له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كانيان ئه‌و نه‌خۆشيانه بنوسن كه خه‌ڵك توشيان ده‌بێت به‌هۆى كێشانى جگه‌ره‌وه به‌ڵام كۆمپانيه‌كان ئه‌م داواكاريه‌يان ڕه‌تكردۆته‌وه ...... سه‌رچاوه ....... ميدل ايست اونلاين ............كه‌مكردنه‌وه‌ى خواردنى پرۆتيه‌نه‌كان ته‌مه‌ن درێژده‌كه‌ن و منداڵبون كه‌مده‌كه‌نه‌وه !
زانایان هیوایان هه‌یه جارێکی تر په‌نسلین وه‌ک ده‌رمانێکی نوێ بکه‌وێته بازاره‌کان
زانايانى بوارى دروستكردنى ده‌رمان له به‌ريتانيا ڕايانگه‌ياند كه هيوايه‌كى زۆريان هه‌يه ده‌رمانى (په‌نسلين) وه‌ك باش‌ترين (دژه زينده‌كان) به‌كاربهێنرێته‌وه, پاش ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌رمانه تواناى كاركردنى نه‌ما به‌هۆى ڕاهاتنى به‌كترياوه له‌گه‌ڵ ئه‌م دژه‌دا ئه‌م ڕاگه‌ياندنه گۆڤارى (كيميا و بايه‌لۆجى ) به‌ريتانى بڵاوى كرده‌وه له‌سه‌ر توێژينه‌وه‌ى زانگۆى (واريك) به‌ريتانى بۆ نه‌خۆشيه‌كانى قۆڕگ , نه‌خۆشيه‌كانى هه‌وكردنى قۆڕگ ساڵانه زياتر له " 5 مليۆن" مناڵ له جيهاندا ده‌كوژێت كه زانايان هيوان وايه ئه‌م ڕێژه‌يه زۆر كه‌م بكه‌نه‌وه , (په‌نسلين) ساڵى 1928 بۆ يه‌كه‌م جار له‌لايه‌ن زاناى به‌ناوبانگ " ئه‌سكه‌نده‌ر فلييمنج" دۆزرايه‌وه به درێژاى ته‌مه‌نى ئه‌م ده‌رمانه ملوێنه‌ها كه‌سى له مه‌رگ ڕزگار كردوه .سه‌رچاوه ...... BBC ...... زانست
گازی یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆن وه‌ک چاره‌سه‌ر به‌کاردێت
گۆڤارى ( نيو ساينتس) ڕايگه‌ياند كه توێژه‌ره‌وه هۆڵنديه‌كان بڕوايان وايه كه هه‌ڵمژينى بڕێكى كه‌م له گازى يه‌كه‌م ئۆكسيدى كاربۆن ده‌بێته هۆى به‌هێزبوونى خانه په‌يوه‌نديداره‌كانى قۆڕك به‌تايبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌وكردنى به‌رده‌وامى قۆڕگيان هه‌يه يان نه‌خۆشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سيان هه‌يه, ئه‌م گازه بێ بۆن و بێ ڕه‌نگه و گازێكى ژه‌هراويه ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌يه‌كى زۆر مرۆڤ هه‌ڵيمژێت گيان له‌ده‌ست ده‌دات , توێژره‌وانى زانكۆى (كرۆنينجن) ده‌ڵێن ئه‌م گازه گه‌ڵێك تايبه‌ت مه‌ندى هه‌يه كه ده‌كرێت به‌كاربێت بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى به‌تايبه‌تى كه ئێستا سه‌رگه‌رمى تاقيكردنه‌وه‌ن له‌سه‌ر نه‌خۆشيه‌كانى گيرانى بۆرى هه‌ناسه كه‌به‌هۆى هه‌وكردن يان جگه‌ره گێشانى زۆره‌وه توشى مرۆڤ ده‌بێت , له تاقيكردنه‌وه به‌رايه‌كانى كه‌له‌سه‌ر (18) كه‌س ئه‌نجامدراوه بۆيان ده‌ركه‌وتوه كه‌ئه‌م گازه يارمه‌تى ده‌رێكى باشه بۆ به‌رگرى جه‌سته‌ى مرۆڤ له‌نه‌خۆشيه‌كانى هه‌وكردنى قوڕگ .زانستسه‌رچاوه .... BBC
یابان چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م نه‌خۆشیرکانی گه‌ده ده‌دۆزنه‌وه
زانايانى يابان توانيان چه‌ند ده‌رمانێكى تايبه‌تى كه ناسراوه به (به‌ش بوونه ده‌ستكرده‌كان ) بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشيه‌كانى بريندار بوونى گه‌ده‌ى مرۆڤ ئه‌م دۆزينه‌وه‌يه له‌سه‌ر هه‌زاران مشك تاقيكراوه‌ته‌وه سه‌ركه‌وتنى ڕاسته‌وخۆى به ده‌ست هێناوه هيچ گرفتێكى نه‌بوه ئه‌مه‌و زانايان دووپاتيان كردوه كه ئه‌م دۆزينه‌و تازه‌يه سه‌رجه‌م نه‌خۆشيه‌كانى گه‌ده چاره‌سه‌ر ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى به‌هۆى بۆماوه‌و توشى مرۆڤ ده‌بێت , به‌رپرسى ئه‌م دۆزينه‌وه‌يه (يۆشيرۆ نيرتسۆ) ڕايگه‌ياند كه " تاقيكردنه‌وه‌كانيان له‌سه‌ر مرۆڤ به‌م نزيكانه ده‌ست پێده‌كه‌ن له ماوه‌ى "5" ساڵى داهاتوودا ئه‌م چاره‌سه‌ر به ته‌واوه‌تى ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانى جيهانه‌وه.سه‌رچاوه .. گۆڤارى حه‌يات
ده‌رمانێکی نوێ مرۆڤ له‌تیشکه ناوه‌کییه‌کان ده‌پارێزێت
زانايانى ئه‌مه‌ريكا توانيان ده‌رمانێكى نوێ بدۆزنه‌وه كه له‌شى مرۆڤ له تيشكه ناوكيه‌كان ده‌پارێزێت , زانايان هيوايان وايه ئه‌م ده‌رمانه نوێ يه بتوانێ ئه‌و نه‌خۆشانه پارێزێت كه‌له ئه‌نجامى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه توشى به‌كارهێنانى تيشكه ناوكيه‌كان ده‌بن , يان له ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه ناوكيه‌كانه‌وه توشى تيشكى زيان به‌خش بوون, ئه‌م ده‌رمانه ناوى (CBLB502 ) له‌سه‌ر گيانداران تاقيكراوه‌ته‌وه ئه‌نجامى زۆر سه‌ركه‌وتوانه‌ى به‌ده‌ست هێناوه بڕياريشه به‌م نزيكانه له‌سه‌ر مرۆڤيش تاقيبكرێته‌وه .سه‌رچاوه ..BBC ... زانست
چای گه‌رم کاری گه‌ری هه‌یه بۆ شێرپه‌نچه‌ی قورگ
له‌ئه‌نجامی که‌شفێک له‌ئێران ده‌رکه‌وتووه که:
ئه‌و که‌سانه‌ی که چای گه‌رم ده‌خۆنه‌وه که پله‌ی گه‌رمی یه‌که‌ی ده‌گاته 70 پله‌ی سه‌دی بۆی هه‌یه توشی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی گوڕگ ببن.
ئه‌و که‌سانه‌ی که چای زۆر گه‌رم ده‌خۆنه‌وه هه‌شت جار زیاتر چانسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که توشی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ ببن.
ئه‌م که‌شفه کراوه دوای ئه‌وه‌ی که که‌سانێکی زۆر له پارێزگای گولستان له سه‌روی ئێران توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ بوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه مه‌شروب خۆر‌و جگه‌ره‌کێش نین به‌ڵام ڕێژه‌ی شێرپه‌نجه زۆر به‌رزه.
له‌م که‌شفه‌دا 300 که‌س که نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌یان هه‌بوو وه 571 که‌س که له‌ش ساغ بوون به‌شدار بوون.
چ په‌یوه‌ندییه‌ک هه‌یه له به‌ینی چای گه‌رم وه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه؟ هێشتا ڕوون نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام بۆی هه‌یه که گه‌رمی چاکه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌م حاڵه‌تانه‌وه.
ساڵانه 500.000 که‌س له جیهاندا ده‌مرن به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ.
توێژینه‌وه‌ی وڵاتی ئوسترالیا
توێژه‌ره‌وه كان له ئوستراليا توانيان جۆرێكى تايبه‌ت له پرۆتين به‌رهه‌م بێنن بۆ چاره‌سه‌رى جه‌ڵده‌ى مێشك كه‌وه‌رگيراوه له ژه‌هرى مار. زانايان هيوايان وايه ئه‌م دۆزينه‌وه‌يه بۆ ماوه‌يه‌كى درێژخايه‌ن نه‌خۆشه‌كان بپارێزێت له‌م باره‌يه‌شه‌وه چه‌ندين توێژه‌ره‌وه سه‌رقاڵى كاركردن بۆ به‌رهه‌م هێنانى باش‌ترين ده‌رمان له ژه‌هرى مار و زانايان و پزيشكه پسپۆڕه‌كان تاقيكردنه‌وه‌ى پێويست ئه‌نجام ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به جۆره‌كانى تر‌ى ژه‌هرى مار كه هێوايان وايه به‌م نزيكانه (100) مليۆن كه‌س سودى لێوه‌ربگرێت .سه‌رچاوه .... CNNRzgar152z@yaoo.com
لێکۆڵینه‌وه‌ی زانایانی وڵاتی به‌ڕازیل
زانايانى وڵاتى به‌ڕازيل ڕايانگه‌ياند ,كه‌چاره‌سه‌رێكى نوێيان دۆزيه‌وه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى سوتاوى مرۆڤ , زانايان ڕوون يان كرده‌وه كه له پێستى بۆق چه‌ند به‌شێك وه‌رده‌گيرێت ده‌خرێته سه‌ر سوتاويكه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م به‌شه‌ى پێستى بۆقه‌كه‌يان ناو ناوه (folha ) له باشيه‌كانى ئه‌م پێست ,پێويستى به ئامێرى سارد كه‌ره‌وه نيه‌وه نرخكه‌ى زۆر هه‌رزانه و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌كارى بهێنت تاقيكردنه‌وه‌كان ئه‌وه‌يان سه‌لماندوه كه باش‌ترين چاره‌سه‌ر بۆ سوتاوى پێستى مرۆڤ .سه‌رچاوه ……. CNN Rzgar152z@yaoo.com
دۆزینه‌وه‌ی ووزه‌ی نوێ له وویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا
دۆزینه‌وه‌ی ووزه‌ی نوێ له وولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا
کۆمپانیایه‌کی ئه‌مریکی توانی به‌سه‌رکه‌وتووی پڕۆسێسێک ده‌ست پێ بکات که ده‌توانێت له هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ی که بۆ ڕیسایکل ده‌ست ده‌ده‌ن وه مادده‌ی کاربۆنی تێدایه بیگۆڕێت بۆ نه‌وت گاز وه غاز. ئه‌مه‌ش به شێوازێکی زۆر ئاسان و هه‌رزان ده‌کرێت
چۆن؟
ئه‌م مادده‌یه‌ی که ئیتر پێویستت نامێنێت بۆ نمونه تایه‌ی ئۆتۆمبیل، ئه‌م تایه‌یه له‌گه‌ڵ ئاو تێکه‌ڵ ده‌کرێت و ده‌خرێته ناو تانکی یه‌کی گه‌وره لێره‌دا ده‌کوڵێنرێت تا ماده‌کان له یه‌ک جیا ده‌کرێنه‌وه وه مادده‌کان شی ده‌بنه‌وه، پاشان ده‌چیته ناو تانکی یه‌کی تر، لێره‌دا ئاو خۆی ژێر ده‌که‌وێت گاز دێته سه‌ر ئاوه‌که وه غاز سه‌ر هه‌مویان ده‌که‌وێت چونکه له هه ردوکیان سوک تره.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی که کۆمپانیاکه بڵاوی کردۆته‌وه ده‌توانێت ساڵانه 400 ملیۆن لیتر له نه‌وت و گاز‌و غاز بهێنێته به‌رهه‌م ، ئه‌مه‌ش ئه‌و بڕه‌یه که ئه‌مریکا ساڵانه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌یکڕێت.
کۆمپانیایه‌کی ئه‌مریکی توانی به‌سه‌رکه‌وتووی پڕۆسێسێک ده‌ست پێ بکات که ده‌توانێت له هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ی که بۆ ڕیسایکل ده‌ست ده‌ده‌ن وه مادده‌ی کاربۆنی تێدایه بیگۆڕێت بۆ نه‌وت گاز وه غاز. ئه‌مه‌ش به شێوازێکی زۆر ئاسان و هه‌رزان ده‌کرێت
چۆن؟
ئه‌م مادده‌یه‌ی که ئیتر پێویستت نامێنێت بۆ نمونه تایه‌ی ئۆتۆمبیل، ئه‌م تایه‌یه له‌گه‌ڵ ئاو تێکه‌ڵ ده‌کرێت و ده‌خرێته ناو تانکی یه‌کی گه‌وره لێره‌دا ده‌کوڵێنرێت تا ماده‌کان له یه‌ک جیا ده‌کرێنه‌وه وه مادده‌کان شی ده‌بنه‌وه، پاشان ده‌چیته ناو تانکی یه‌کی تر، لێره‌دا ئاو خۆی ژێر ده‌که‌وێت گاز دێته سه‌ر ئاوه‌که وه غاز سه‌ر هه‌مویان ده‌که‌وێت چونکه له هه ردوکیان سوک تره.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی که کۆمپانیاکه بڵاوی کردۆته‌وه ده‌توانێت ساڵانه 400 ملیۆن لیتر له نه‌وت و گاز‌و غاز بهێنێته به‌رهه‌م ، ئه‌مه‌ش ئه‌و بڕه‌یه که ئه‌مریکا ساڵانه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌یکڕێت.
چــــــــــــــــــاو
ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ترسن زۆر باش ده‌توانن ئه‌وشتانه له‌یه‌ک جودا بکه‌نه‌وه که زۆر جوان نابینرێن له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا.
به‌ڵام زۆر به که‌می ده‌توانن که ئه‌وشته‌ی ده‌یبینن بتوانن به وردی تۆماری بکه‌ن له مێشکیاندا. ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌کی دانیشگای ڕۆته‌ردامه.
له توێژینه‌وه‌که‌دا ئه‌وکه‌سانه‌ی که بۆ تێست ده‌ستنیشان کرابوون وێنه‌ی خه‌ڵکانی ترساویان نیشان ده‌دان. ئه‌مه‌ش زانراوه که ئه‌م شیوازه وێنانه مێشک ئه‌کتیف ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه خۆی شتێکی ترسناکی دیبێت.
پاشان ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ تێست ده‌ستنیشان کرابون ده‌بوایه چه‌ند وێنه‌یه‌ک ته‌ماشا بکه‌ن، له وێنه‌کاندا چه‌ند خه‌تێکی ئه‌ستوریان نیشان ده‌دا، ئه‌وکه‌سانه‌ی له ژێر تاقیکردنه‌وه‌که‌دا بوون ده‌بوایه بیانگوتبایه ئایا خه‌ته‌کان له سه‌ر باری پانی یان باری به‌رزی یه، وه یان ئایا خه‌ته‌کان خواری یه‌کی تێدایه؟
به‌ڵام زۆر به که‌می ده‌توانن که ئه‌وشته‌ی ده‌یبینن بتوانن به وردی تۆماری بکه‌ن له مێشکیاندا. ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌کی دانیشگای ڕۆته‌ردامه.
له توێژینه‌وه‌که‌دا ئه‌وکه‌سانه‌ی که بۆ تێست ده‌ستنیشان کرابوون وێنه‌ی خه‌ڵکانی ترساویان نیشان ده‌دان. ئه‌مه‌ش زانراوه که ئه‌م شیوازه وێنانه مێشک ئه‌کتیف ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه خۆی شتێکی ترسناکی دیبێت.
پاشان ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ تێست ده‌ستنیشان کرابون ده‌بوایه چه‌ند وێنه‌یه‌ک ته‌ماشا بکه‌ن، له وێنه‌کاندا چه‌ند خه‌تێکی ئه‌ستوریان نیشان ده‌دا، ئه‌وکه‌سانه‌ی له ژێر تاقیکردنه‌وه‌که‌دا بوون ده‌بوایه بیانگوتبایه ئایا خه‌ته‌کان له سه‌ر باری پانی یان باری به‌رزی یه، وه یان ئایا خه‌ته‌کان خواری یه‌کی تێدایه؟
Subscribe to:
Posts (Atom)