له‌ئه‌نجامی که‌شفێک له‌ئێران ده‌رکه‌وتووه که:
ئه‌و که‌سانه‌ی که چای گه‌رم ده‌خۆنه‌وه که پله‌ی گه‌رمی یه‌که‌ی ده‌گاته 70 پله‌ی سه‌دی بۆی هه‌یه توشی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی گوڕگ ببن.
ئه‌و که‌سانه‌ی که چای زۆر گه‌رم ده‌خۆنه‌وه هه‌شت جار زیاتر چانسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که توشی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ ببن.
ئه‌م که‌شفه کراوه دوای ئه‌وه‌ی که که‌سانێکی زۆر له پارێزگای گولستان له سه‌روی ئێران توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ بوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه مه‌شروب خۆر‌و جگه‌ره‌کێش نین به‌ڵام ڕێژه‌ی شێرپه‌نجه زۆر به‌رزه.
له‌م که‌شفه‌دا 300 که‌س که نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌یان هه‌بوو وه 571 که‌س که له‌ش ساغ بوون به‌شدار بوون.
چ په‌یوه‌ندییه‌ک هه‌یه له به‌ینی چای گه‌رم وه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه؟ هێشتا ڕوون نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام بۆی هه‌یه که گه‌رمی چاکه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌م حاڵه‌تانه‌وه.
ساڵانه 500.000 که‌س له جیهاندا ده‌مرن به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ.