به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی كه له‌روسیا بڵاوكرایه‌وه، خواردنه‌وه كهولییه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نرخیان هه‌رزانه، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ مردنی نزیكه‌ی نیوه‌ی پیاوان و ژنانی رووسیا و پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت په‌له بكات بۆ رێگرتن له‌و دیارده‌یه.ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات كه به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه له رووسیا به تایبه‌ت له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هۆكاری سه‌ره‌كی بووه بۆ مردنی نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 15بۆ 54ساڵیدایه.لێكۆڵینه‌وه‌كه له هه‌ریه‌كه له‌چه‌ند شارێك ئه‌نجامدراوه و ده‌ریخستووه، كه زیادبوونی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و نه‌خۆشییه‌كانی تری جگه‌ر و په‌نكریاس و مردنی تووشبوان، بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و خواردنه‌وانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.تێكڕای مردن له رووسیا و له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 15بۆ 54ساڵیدایه له پیاواندا پێج ئه‌وه‌نده و له ژنانیشدا سێ ئه‌وه‌نده زیاتره له چاو وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌وروپادا. دكتۆر د‌یڤید زاردزه سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی رووسیی به رۆیته‌رزی رایگه‌یاند: هه‌موو ساڵێك یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار هاوڵاتی له رووسیا به هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌وه ده‌مرن. وتیشی: به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه سێیه‌كی ئه‌و رێژه‌یه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و خواردنه‌وه كهولیانه‌وه‌یه