گۆڤارى (نيو ئه‌نجلاند) ى وه‌رزى له ڕ‌اپۆرتێكى تايبه‌تدا بڵاوى كردوه كه ته‌نها له‌يه‌ك ساڵدا (يه‌ك مليۆن) كه‌س له هندستان گيان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌هۆى كێشانى جگه‌ره‌وه له‌كۆى (120) مليۆن كه‌س كه جگه‌ره ده‌كێشن , ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌شى بڵاوكردوه كه جگه‌ره‌كێشه‌كان ئه‌و جۆره جگه‌رانه ده‌كێشن كه پاڵاوته‌ى(فلتريان) نيه تاكو مردنيش ده‌ست له كێشانى هه‌ڵناگرن ئه‌م جۆره جگه‌ره‌كێشانه‌ش مرۆڤ توشى نه‌خۆشيه‌كانى (سيل) ده‌كات ده‌بێته هۆى مردنى هه‌روه‌ها ئه‌م شێوه‌يه‌ش زيانى ڕاسته‌خۆ به بۆريه‌كانى قوڕگ ده‌گه‌يه‌نێت , ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌شى ده‌رخستوه كه‌زۆربه‌ى جگه‌ره‌كێشه‌كان نه‌خۆێنده‌وارن ته‌نها له 2% دا خوێنده‌واريان هه‌يه له‌ته‌مه‌نێكدا وازله كێشانى ده‌هێنن , گۆڤاره‌كه داواى له كۆمپانياكانى دروستكردنى جگه‌ره كردوه كه له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كانيان ئه‌و نه‌خۆشيانه بنوسن كه خه‌ڵك توشيان ده‌بێت به‌هۆى كێشانى جگه‌ره‌وه به‌ڵام كۆمپانيه‌كان ئه‌م داواكاريه‌يان ڕه‌تكردۆته‌وه ...... سه‌رچاوه ....... ميدل ايست اونلاين ............كه‌مكردنه‌وه‌ى خواردنى پرۆتيه‌نه‌كان ته‌مه‌ن درێژده‌كه‌ن و منداڵبون كه‌مده‌كه‌نه‌وه !