زانايانى بوارى دروستكردنى ده‌رمان له به‌ريتانيا ڕايانگه‌ياند كه هيوايه‌كى زۆريان هه‌يه ده‌رمانى (په‌نسلين) وه‌ك باش‌ترين (دژه زينده‌كان) به‌كاربهێنرێته‌وه, پاش ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌رمانه تواناى كاركردنى نه‌ما به‌هۆى ڕاهاتنى به‌كترياوه له‌گه‌ڵ ئه‌م دژه‌دا ئه‌م ڕاگه‌ياندنه گۆڤارى (كيميا و بايه‌لۆجى ) به‌ريتانى بڵاوى كرده‌وه له‌سه‌ر توێژينه‌وه‌ى زانگۆى (واريك) به‌ريتانى بۆ نه‌خۆشيه‌كانى قۆڕگ , نه‌خۆشيه‌كانى هه‌وكردنى قۆڕگ ساڵانه زياتر له " 5 مليۆن" مناڵ له جيهاندا ده‌كوژێت كه زانايان هيوان وايه ئه‌م ڕێژه‌يه زۆر كه‌م بكه‌نه‌وه , (په‌نسلين) ساڵى 1928 بۆ يه‌كه‌م جار له‌لايه‌ن زاناى به‌ناوبانگ " ئه‌سكه‌نده‌ر فلييمنج" دۆزرايه‌وه به درێژاى ته‌مه‌نى ئه‌م ده‌رمانه ملوێنه‌ها كه‌سى له مه‌رگ ڕزگار كردوه .سه‌رچاوه ...... BBC ...... زانست