گازی یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆن وه‌ک چاره‌سه‌ر به‌کاردێت
گۆڤارى ( نيو ساينتس) ڕايگه‌ياند كه توێژه‌ره‌وه هۆڵنديه‌كان بڕوايان وايه كه هه‌ڵمژينى بڕێكى كه‌م له گازى يه‌كه‌م ئۆكسيدى كاربۆن ده‌بێته هۆى به‌هێزبوونى خانه په‌يوه‌نديداره‌كانى قۆڕك به‌تايبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌وكردنى به‌رده‌وامى قۆڕگيان هه‌يه يان نه‌خۆشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سيان هه‌يه, ئه‌م گازه بێ بۆن و بێ ڕه‌نگه و گازێكى ژه‌هراويه ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌يه‌كى زۆر مرۆڤ هه‌ڵيمژێت گيان له‌ده‌ست ده‌دات , توێژره‌وانى زانكۆى (كرۆنينجن) ده‌ڵێن ئه‌م گازه گه‌ڵێك تايبه‌ت مه‌ندى هه‌يه كه ده‌كرێت به‌كاربێت بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى به‌تايبه‌تى كه ئێستا سه‌رگه‌رمى تاقيكردنه‌وه‌ن له‌سه‌ر نه‌خۆشيه‌كانى گيرانى بۆرى هه‌ناسه كه‌به‌هۆى هه‌وكردن يان جگه‌ره گێشانى زۆره‌وه توشى مرۆڤ ده‌بێت , له تاقيكردنه‌وه به‌رايه‌كانى كه‌له‌سه‌ر (18) كه‌س ئه‌نجامدراوه بۆيان ده‌ركه‌وتوه كه‌ئه‌م گازه يارمه‌تى ده‌رێكى باشه بۆ به‌رگرى جه‌سته‌ى مرۆڤ له‌نه‌خۆشيه‌كانى هه‌وكردنى قوڕگ .زانستسه‌رچاوه .... BBC