ئارێز ئه‌حمه‌د. به پێی راپۆرتی بی بی سی ئه‌و منداڵانه كه شیر و ماست و په‌نیر له به‌رنامه‌ی خۆراكی رۆژانه‌یاندایه، له‌به‌رامبه‌ر منداڵانیتر ته‌مه‌ن درێژتر ده‌بن.له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پسپۆران كه له‌سه‌ر 4 هه‌زار و 374 منداڵ ئه‌نجام دراوه، ئه‌و منداڵانه كه له به‌رنامه‌ی خۆراكیاندا شیره‌مه‌نی هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك جه‌ڵته‌ی دڵ به‌هێزترن و كه‌متر توشی ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌بن و ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ته‌مه‌ن درێژی.خواردنی رۆژانه 400 میلی گرام كه‌لسیۆم كه له ناو نیو شیردا هه‌یه، ته‌ندروستی مرۆڤ گه‌ره‌نتی ده‌كا و شیر وه‌ك به‌سوودترین خواردنه‌وه پاش ئاو.هه‌روه‌ها خواردنی شیره‌مه‌نی ئیسکی مرۆڤ به‌هێز ده‌كا و له كاتی گه‌شه‌کردنی جه‌سته‌ی منداڵان، ده‌بێ له به‌رنامه‌ی خۆراكی رۆژانه‌یه‌ندا 200 میلی گرام شیر و پیاڵه‌یه‌ك ماست و و په‌نیر ببێ تا كه‌لسیۆمی جه‌سته‌یان دابین بكرێ