كۆمه‌لێك له توێژه‌رانى بوارى خۆراكى ڕایانگه‌یاند ڕۆژانه خواردنى لیمۆ سوودێكى گرنگ به ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌ینێت و به‌رگریش له زۆر نه‌خۆشی ترسناك دهكاتتوێژهران ده‌ڵێن" خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى لیمۆ خوێن پاك ده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تى فڕێدانه‌ده‌ره‌وه‌ى ماده ژه‌هراویه‌كان ده‌دات له‌ناو له‌شدا،هه‌روه‌ها سوودێكى گرنگ به تووشبووانى نه‌خۆشی دڵ ده‌گه‌ینێت ، چونكه ده‌وله‌مه‌نده به پۆتاسیۆم
لیمۆ ماده‌ى كالسیۆمیشی تێدایه كه ئێسكه‌كان به‌هێز ده‌كات ، به‌ڵام فسفۆر هزرو بیرى مرۆڤ چاڵاك ده‌كات ، له‌ڵایه‌كى تره‌وه لیمۆ ماده‌ى كاربۆهیدراتى تێدایه كه ڕۆلێكى چاڵاكى هه‌یه بۆ به‌هێز كردنى دیوارى ڕیشاله‌كانى خوێن به‌ره‌كان
توێژه‌ران ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه ده‌توانرێت لیمۆ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئێش و ئازاره‌كانى له‌ش به‌كاربهێنرێت ، ئه‌ویش به‌دانانى پارچه‌یه‌ك له لیمۆ له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ى له‌ش كه ئازارى تێدایه ، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى كه‌م بوونه‌وه‌ى ئێش وئازاره‌که.......سه‌رچاوه کوردستان تی ڤی