لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه ئیشپێكردنی ته‌له‌فزیۆن له‌ماڵه‌وه به‌به‌رده‌وامی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مێشك‌و قسه‌كردن‌و زیره‌كی منداڵ جێده‌هێڵێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و منداڵه سه‌یریشی نه‌كات، چونكه له كاتی ئیشكردنی ته‌له‌فزیۆندا ژماره‌ی ئه‌و وشانه‌ی كه منداڵ گوێبیستی ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه زۆر كه‌مده‌كات।له‌وباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر دیمیتری خریستاكیس له زانكۆی واشنتن، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند ئیشپێكردنی ته‌له‌فزیۆن ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قسه لای منداڵ‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گرنگی به‌منداڵ ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر گه‌شه مێشك جێده‌هێڵێت।لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه له‌ماوه‌ی كاتژمێرێكدا منداڵ 500 بۆ 1000 وشه‌ی گوێبیست ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا ته‌له‌فزیۆن ئیشی كرد ئه‌وا گوێبیستی ئه‌و ژماره وشه‌یه نابێت।لێكۆڵینه‌وه‌كه رونیشیكردۆته‌وه مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كاتژمێرێكدا 941 وشه به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام له كاتی ئیشكردنی ته‌له‌فزیۆندا ئه‌و ژماره وشه به‌ته‌واوه‌تی ون ده‌بێت.جێی ئاماژه‌یه قسه‌كردن خاڵی سه‌ره‌كی گه‌شه‌كردنی مێشكی منداڵه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌كردنه كه‌مبۆیه‌وه ئه‌وا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی زیره‌كی ئه‌و منداڵه......سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی گوڵ چین