به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مریكى ئه‌وه‌ى به‌ده‌رخستووه كه گریانى پیاوان و ئافره‌تان ده‌بێته هۆى پاككردنه‌وه‌ى چاوو پارێزگارى ته‌ندروستى له ته‌ندروستى ده‌روونى و سۆزدارى. ئاژانسى هه‌واڵى فارس ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه هانى پیاوان و ئافره‌تان ده‌دات كه ناوه ناوه بگرین بۆ ئه‌وه‌ى چاویان پاك ببێته‌وه. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌شى به‌وه‌داوه كه‌هه‌ر كاتێك پیاوان و ئافره‌تان تووشى رِووداوێكى ناخۆش بوون گریان و فرمێسك زۆر سوودى ته‌ندروستى بۆیان هه‌یه و ده‌شبێته هۆى هێوربوونه‌وه‌ى لایه‌نى ته‌ندروستى دووربوون له‌هه‌ندێك نه‌خۆشى وه‌كو هه‌وكردنى گه‌ده‌كان و به‌رز بوونه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆه خوێن. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌شى به‌ده‌رخستووه كه فرمێسك جۆرێك له‌هۆرمۆنى تێدایه كه‌له چاو ده‌رده‌چێت ده‌بێته هۆى ئارام بوونه‌وه‌ى لایه‌نى ده‌روونى