بۆتیولیزم نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه به‌لاَم ترسناكه و ده‌بێته هۆی ئیفلیج بوون و مردن، ئه‌م نه‌خۆشیه به‌هۆی ژه‌هرێكی ده‌ماركوژه‌وه درووست ده‌بێت كه به‌كتریایه‌كی سپۆردار ده‌یرێژێت ،ماوه‌ی مت بوونی ئه‌م په‌كتریای له نێوان (2 بۆ 8) رۆژدایه كه ئه‌ویش وه‌ستاوه له سه‌ر رێژه‌ی به‌كتریاكه له‌ناو ژه‌هره‌كه‌دا،بۆتیولیزمی خۆراكی پاش خواردنی خۆراكێك رووده‌دات كه‌ژه‌هره‌كه‌ی تێدا بێت ، دیارترین سه‌رچاوه‌ش ئه‌و خواردنه‌یه كه له‌ماڵه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناسه‌لامه‌ت ئاماده‌ده‌كرێت و هه‌ڵده‌گیرێت ،بۆتیولیزمی ساوا كاتێ رووده‌دات كه سپۆره‌كانی به‌كتریاكه له‌لایه‌ن منداڵێكی ساواوه ده‌خورێن و له‌ناو گه‌ده‌و ریخۆڵه‌دا ژه‌هره‌كه درووست ده‌كه‌ن،بۆتیۆلیزمی برین كاتێ رووده‌دات كه سپۆره‌كان له‌ناو بریندا گه‌شه ده‌كه‌ن و ژه‌هره‌كه به‌رهه‌م دێنن ، له بۆتیولیزمی خۆراكیدا نیشانه‌كان پاش (6) رۆژ تا (2) هه‌فته له‌خواردنی خۆراكه ژه‌هراوییه‌كه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، نیشانه دیاره‌كانی بریتین له زه‌حمه‌تبوونی قسه‌كردن و بینین وقوتدان،ره‌نگه تووش بوو پێش نیشانه ده‌مارییه‌كان توشی ئازاری گه‌ده‌و رشانه‌وه بێت ،كاتێكیش ژه‌هره‌كه كار له ماسولكه‌كانی هه‌ناسه‌دان ده‌كات ( فه‌له‌ج) ده‌بن و نه‌خۆش له‌هه‌ناسه ده‌كه‌وێ و ده‌مرێ مه‌گه‌ر هه‌ناسه‌دانی میكانیزمی فریای بكه‌وێ ،به‌ر له‌وه‌ی ببێته هۆی مه‌ترسی ته‌واو پێویسته هه‌ر له سه‌ره‌تای تووش بوونه‌وه دژه ژه‌هر بدرێته به‌نه‌خۆشه‌كه.نه‌وا
Wednesday 15 July 2009
نه‌خۆشی بۆتیولیزم