به‌جێهێشتنی ئامێری مۆبایل له ژووری نووستندا ده‌بێته هۆی كه‌مخه‌وی و زیاده‌ڕۆیش له به‌ركارهێنانیدا ده‌بێته هۆی په‌ككه‌وتنی ده‌ماره‌كانی مێشك و لاوازبززنی دڵ. ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه وته‌ی زانای كیمپایی ئه‌ڵمانی (فراید لهایم فولنهورست) له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تیشدا له‌گه‌ڵیدا له میونخ، له‌وه‌دوا كه مانه‌وه‌ی مۆبایل یان هه‌ر ئامێرێكی تری ناردن له ژووری نوستندا ده‌بێته‌هۆی ئه‌وانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسكران كه ئه‌وانیش تێكرا پێكه‌وه ده‌بنه هۆی تێكشكانی ئامێری به‌رگری له له‌شدا. هه‌روه‌ها ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه له‌ره‌له‌ری كار‌و موگناتیسی مۆبایل له تیشكی سینی به‌هێزتره كه به هه‌موو له‌شدا تێپه‌رده‌بێ و به تیشكی (x) ناسراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه وێستگه‌ی به‌هێزكردنی مۆبایل له هێزدا هاوشێوه‌ی تیشكی ده‌رچووه له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بچوك، له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شدا (فولنهورست) دوپاتی كرده‌وه له ئه‌و تیشكانه‌ی مۆبایل به‌رهه‌میان دێنێت له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا (215) جار له خانه‌كانی مۆخ ده‌ده‌ن كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گۆڕانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له له‌شدا به‌رێژه‌ی 4% به‌راورد به‌رێژه‌ی ئاسایی